زایەڵە - د. نەرمین مەعروف ڕایگەیاند؛ بەڵێنمان پێدان کە بەردەوامبین لە هەوڵەکان تا بەدەستهێنانی مافی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامە بالاکان و سێ یەکەمەکانی دەرچووان لە هەرێمی کوردستان .
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، چاومان کەوت بە نوێنەری هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ماستەر و دکتۆرا .ئامانج لە سەردانەکەیان گەیاندنی داواکارییان بوو بەئێمە، بۆ پشتیوانی و بەدواداچوونی مافەکانیان لە دامەزراندن لەرێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵییەوە .
وتیشی، وێڕای روونکردنەوەی ڕێکارەکان و باسکردن لە هەوڵ و بەدواداچوونەکانی رابردوومان لەسەر ئەم پرسە، بەڵێنمان پێدان کە بەردەوامبین لە هەوڵەکان تا بەدەستهێنانی مافی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامە بالاکان و سێ یەکەمەکانی دەرچووان لە هەرێمی کوردستان .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم