زایەڵە - بەهۆی دەستکاری کردنی چەکێکی دەمانچەوە، گەنجێکی ٢٤ ساڵ بریندار بوو، هاوڕێکەێ دەستگیرکرا.

مقدم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٩ لەناوبازاڕی هەڵەبجە لەچایخانەیەکدا لە ئەنجامی دەسکاریکردنی چەکێکی جۆری دەمانچەی تورکی، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ  بەناوی (ژیار حسێن محمود) پیشە چایچی، دانیشتوی هەڵەبجە، گەڕەکی سەرا بریندار دەبێت لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی  کرا.

 وتیشی، هاوڕێیەکی کە خاوەنی دەمانچەکەیە بەناوی (ا م ج) تەمەن ٢٢ ساڵ بەپێ مادەی ٤١١ی یاسای سزادانی عێراقی بەند کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە  بۆڕوداوەکە ڕێکخراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم