زایەڵە - سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ماوەی رابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕدا گەیشتە چوار هەزار و 250 دینار .
وتیشی: دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی، كێڵگە پەلەوەرییەكان بەرهەمیان زیاد كرد و بەو هۆیەوە خستنەروو زیادیكرد و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی هەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە سێ هەزار دیناردابووە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخەكەی دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە ئێستادا بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت. ئامادەکردنی- کامەران کەریم