زایەڵە - هیوا عەبدوڵا ئەندازیاری پرۆژەی پردى دەربەندی رانیە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، 'پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە بەردەوام و ستراتیژییەکانی وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، ئەویش بە خاسیەتی ئەوەی یەکەمجارە کە پرۆژەیەکی هاوشێوە لە ناوچەکە جێبەجێدەکرێت.
هەروەها سەبارەت بە کارکردن و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە، ناوبراو رایگەیاند، 'ئەگەر توشی قەیرانی دارایی نەبینەوە، لەماوەی 6 بۆ 8 مانگدا، پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاوڵاتییان.
ئەو ئەندازیارە وتیشی،تا ئێستا 60%ـی پرۆژەی پردی دەربەندی رانیە تەواو بووە و کارکردنیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە بەردەوامە.
جێی باسە پردی دەربەندی ڕانیە ئیدارەی ڕاپەرین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەی 408 مەترە و بەرزییەکەشی 21 مەترە، لە دوو ئاراستەی چون و هاتن پێکهاتووە کە پانیی هەر ئاراستەیەک 5 مەتر و نیوە، هەروەها پایەڵەکانی پردەکە 12 مەتر لەژێر زەوییەوەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم