زایەڵە - سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی سنوری شاری هەڵەبجە دەکات کە یەک شەمە ۱/۱/۲۰۲۳ خاشاکی ماڵان هەڵناگیرێتەوە لەبەر پشوی سەری ساڵی زایینی
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەند بن بە پاکڕاگرتنی شار و خاشاکەکانتان فڕێ مەدەنە شوێنی گشتیەوە تا نەبێتە بارگرانی لەسەر کارمەندانی ژینگەپاڕێز، ڕۆژی دووشەمە ۲/۱/۲۰۲۳ بە شێوەیەکی ئاسایی هەڵگرتنەوەی خاشاک دەستپێدەکاتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم