قایمقامی هەڵەبجە لە یادی سی ساڵەی راپەڕینی خەڵکی کوردستان جەختی کرد: پێویستە دەستکەوتەکانی راپەڕین بەرز راگرین و خۆمان لەیەکتر شکاندن دوربخەینەوە و دوژمن بەخۆمان خۆش نەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەبۆنەی یادی سی ساڵەی راپەڕینی خەڵکی کوردستانەوە، نوخشە ناسح، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزبایی یادی (٣٠) ساڵهی راپهڕینی ساڵی ١٩٩١ له خهڵکی کوردستان دهکهم که بووه دهروازهی گۆڕانکاری راستهقینه و کۆتایهێنان به رژێمی دیکتاتۆری و بهرقهرارکردنی دیموکراسی.
دوای زوڵم و زۆردارییەکی زۆری حزبی بەعس دەرهەق بە خەڵکی کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵک بە رێنوێنی و پێشنیاری سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راپەڕین کرا، کە بووە هۆی بەرقەراربوونی ئازادی و بەدەستهێنانی کۆمەڵیک دەستکەوتی زۆر.
راپهڕینی ساڵی ١٩٩١ ورهچهرخانێکی گهوره و مانادار بوو، خهباتی خهڵک و پێشمهرگه ئاوێتهی یهکتر بوون بۆ کۆتایهێنان به زوڵم و زۆداری.
پێویستە لەم یادەدا بەهاکان و دەستکەوتەکانی راپەڕین بەرز راگرین و گیانی تەپایی لەناوماندا زیاتر گەشەبکات و خۆمان لە یەکتر شکاند ند دور بخەینەوەو دوژمن بە خۆمان خۆش نەکەین.
دووبارە پیرۆزە یادی راپەڕین.
کامەران کەریم
March 05, 2021