زایەڵە - ئاوارە حمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای هەوڵ و بەدواداچونە بەردەوامەکانمان، بەهاوکاری هـاوکارانمان تـوانیمان لـە ماوەی ساڵی ڕابردودا کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری ناحیە و کۆمەڵگای نەسر و گوندەکـانی سنورەکەمان لە زۆربەی بوارەکان جێبەجێ بکەین کۆمەڵێک لەو خزمەتگوزاریانە خۆی دەبینێتەوە .
وتیشی، لەگرنگترین پرۆژەکان بریتین لەپڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێـگای قەبرسانی زەڕایەن.پڕۆژەی ئاوەڕۆی لولەی بۆ بەشێک لە گوندی کانیمیل.پڕۆژەی ڕاکێشانی کارەبا بۆ بیری ئـاوی گوندی میرەدێ.پڕۆژەی سیاجکردنی قوتابخانەی کۆڵەبی بنەڕەتی.پڕۆژەی ئـاوەڕۆی لولەی بۆ گوندی زەڕایەنی کۆن.پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بۆ بەشێک لە گوندی کانی ڕەش.پڕۆژەی ئاوەڕۆی لولەی بۆ بلۆکی١٣لە کۆمەڵگای نەسر.پڕۆژەی ڕاکێشان ئاو و لێدانی بیری قوڵ بۆ گوندی کانی هەنجیر.پڕۆژەی دروستکرد یوتێرن و داخستنی فولکە لە سەنتەری ناحیە.پڕۆژەی ئاوەڕۆی لولەی بـۆ قوتابخانەی زەڕایەنی بنەڕەتی.دابینکردنی پێداویستی بۆ قوتابخانەکانی بێگەرد و قانع و کوردستان.نۆژەنکردنەوەی دیواری قوتابخانەی دسکەرەی بنەڕەتی.
ڕونیشیکردەوە، هەروەهادانانی هێمای هاتوچۆ و بۆیاخکردنی تاسە و پێداویستی سەلامەتی هاتوچۆ.پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی کانی میل.پڕۆژەی تەواوکاری بۆ تەواوکردنی ئاوەڕۆی لولەی بلۆکی١٣.پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای کۆمەڵگای نەسر.
پڕۆژەی نۆژەنکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای زەڕایەن/دەربەندیخان.پڕۆژەی دروستکردنی بینای بنکەی هاتوچۆی زەڕایەن. نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگای کومەڵێک گوندی سنوری ناحیە.
ئەوەشی خستەڕوو،کۆی ئەو پڕۆژانە بە گوژمەی زیاتر لـە ٨٥٠٠٠٠٠٠٠ هەشت سەد و پەنجا ملیون دینار جێبەجێ کراوە و جێبەجێدەکرێت.هەر لە ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک دەرخستە و داواکاریمان پێشکەش کردووە پشتیوان بەخوا لەم ساڵدا بە بەردەوام کاری لەسەردەکەین بۆ جێبەجێکردنیان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم