زایەڵە - راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ خوار ١٤٧ هەزار دادەبەزێت
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگه‌یاندووە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زین به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار له 146 هه‌زار دینار نزیك ده‌بێته‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێوشوێنه تۆكمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دراوی عێراقی بۆ سه‌پاندنی سه‌قامگیری له بازاڕی ئاڵوگۆڕ گرتویه‌تیه‌به‌ر، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتودا به‌های 100 دۆلار له‌نێوان 145 هه‌زار و 500 دینار تاوه‌كو 146 هه‌زار دینار جێگیری به‌خۆوه ببینێت.
وتووشیەتی ،له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی دۆلار و خێرایی له وه‌رگرتنی ئه‌و دراوه له‌لایه‌ن بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتده‌كه‌ن ده‌بێته هۆكار بۆ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار و سه‌قامگیری ته‌واو بۆ بازاڕه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم