زایەڵە - فالح فەیاز سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڵێنیدا کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەژێر سەرکردایەتی ئەودا بێت.
 فەیاز لە میانی کۆڕبەندی فەرمی بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن، کە لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند؛ "شانازی دەکەین کە عێراق لەم ڕۆژەدا ئامادەبێت، ماتەمینی سەرکردە شەهیدەکانی دەگێڕین، کە ژیاننامەکەیان دەزانین و چییان بە وڵاتەکە بەخشی لە سەختترین بارودۆخ و گرینگترین کات لە مێژووی هاوچەرخدا".
 ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دوو شەهیدە، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوڕی عێراق و بەسرەن، کە ژیانی خۆی بۆ ئەم وڵاتە تەرخانکرد لەگەڵ براکانی بۆ ئەوەی سەرکەوتن بۆ عێراقییەکان بکێشن.
 ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەبومەهدی موهەندیس توانی داستانێکی عێراقی دروستبکات کە تێیدا حەشد لە پێشەنگدا بێت، ئەمەش ڕێگەی بە سوپا داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی کاروباری خۆی بکاتەوە، بەجۆرێک حەشد شان بە شان هەوڵەكانیان لەگەڵ ئاسایش وهێزەکانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە لە نووسینەوەی داستانێکی عێراقی سەرکەوتنی گەورە”.
 و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "حەج قاسم سولەیمانی، چۆن یادی نەکەینەوە، و ئەو لە هەموو پارچەکانی وڵاتدا لەگەڵ ئێمە شەڕی کردووە، پلانی داڕشتووە، پێشکەشی کردووە، پاڵپشتی کردووە، پشتگیریی کردووە، وبڕیاری دابوو خوێنی تێکەڵ بە خوێنی ئێمە بێت"، ڕوونیشی کردەوە کە " داستانی شەهیدبوون حەج سولەیمانی کردە کەسێک کە عێراقییەکان بە نرخی دەزانن، ئێمەش ڕێزی لێدەگرین، و هەموومان خۆشەویستی و ڕێز و قەدرزانیمان هەیە بۆی".
هەروها سەرۆكی حەشدی شەعبی پەیمانی بەسەرۆك وەزیران دا كە حەشدی شەعبی لە ژێر فەرمانی ئەودا بێت.