زایەڵە - پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن.

مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان.

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە؛ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دۆلار دادەبەزێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2022دا دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دیناری عێراقی و ناسەقامگیری کەوتبووە ناو بازاڕەکانی دراو و لەبەرامبەردا بانکی ناوەندنی عێراقی چەند رێکارێکی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی کانوونی دووەم، بەهای هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا گەیشتە 158هەزار.

بانکی ناوەندنی بڕی دۆلاری نەقدی بۆ بازاڕەکان زیاد کرد و چەند بانکێکیشی راسپارد بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتییان.