زایەڵە – بە هۆی بەکارهێنانی ناوێکی تەزویر بۆ کەنداوی فارس لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: باڵیۆزی عێراق بە هۆی بەکارهێنانی ناوێکی تەزویر بۆ کەنداوی فارس لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و هەستیاریی گەلی ئێرانی سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی ڕاست و درووستی کەنداوی فارس پێ ڕاگەێندرا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی کە سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، ڕوونکردنەوەیان لە سەر ئەم پرسەدا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێمە سەرەڕای پەیوەندی ستراتیژی و برادەرانەمان لە گەڵ عێراق، لە سەر ئەم پرسە ناڕەزایەتی خۆمان ڕاگەیاند و باڵیۆزی عێراقمان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد.