زایەڵە - له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌یام یاسری، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك له‌مە‌‌ودوا هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار له‌ عێراق، بڕی 10 گێگابایت ئینته‌رنێتی به‌ خۆڕایی پێ ده‌درێت.

وەزیری گەیاندنی عێراق، روونیشی كرده‌وه‌، تایبەتمەندییەکانی پرۆژه‌ی (هاوبەشی پاڵپشتیکراو) بریتییە لەوەی كه‌ هەر ماڵێکی عێراقی 10 گێگابایت ئینتەرنێتی خۆڕایی پێدەدرێت.

هیام یاسری گوتیشی،ئامانج لەو هەنگاوە هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکانە، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ هیچ كۆمپانیایه‌كی ئینتەرنێتیش هاوبەشیشی نەکردبێت، ئه‌وا 10 گێگابایت ئینته‌رنێتی بە خۆڕایی پێدەدرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت راسپێردراون كه‌ ئۆڤه‌ری 100 گێگابایت ئینته‌رنێت بە 15 هەزار دینار و بە خێرایییەکی زۆر پێشکه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكه‌ن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم