زایەڵە - برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قسەی بۆ رووداو کرد و هاتنی برێت مەکگۆرکی بۆ هەولێر پشتڕاست کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، برێت مەگکۆرک شاندێکیش یاوەریی دەکات کە لە راوێژکار و ئەفسەری سەربازی پێکهاتوون و ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر.
مەگکۆرک ئەمڕۆ تەنیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سبەی سێشەممە لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و حیزبەکان کۆدەبێتەوە.