زایەڵە ـــ موحسێن بەهەشتی، سەهۆڵپێوی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی وڵاتی کۆریای باشوور مەداڵی زێرینی بەدەست هێنا و گەیشتە ئاستی قارەمانی.
لەم پێشبڕکێیەدا ناوبراو بە کاتی سەرجەم 11.53 لە دوو شوێنی جیاوازدا(شوێنی یەکەم 5.84 و شوێنی دووهەم 5.69) لە قۆناخی نیوەدواییندا ڕیکۆردی خولەکانی جامی جیهانی بۆ خۆی تۆمار کرد.
موحەمەد ڕەزای سەفدەریان، یەکێکیتر لە نوێنەرانی ئێرانی لەو پێشبڕکێیانەدا پلەی چوارمی بەدەست هێنا و هەروەها وەرزشوانانی خەڵکی وڵاتی ڕۆمانی و مۆغۆلێستان مەداڵی زێو و بۆڕۆنزی ئەو پێشبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.
لەبەشی ژنانیشدا شەونمی ئەسەدی پلەی پەنجمی بەدەست هێناوە.
January 16, 2023