پاپاى ڤاتیکان داوا لە مەسیحیەکانى موسڵ دەکات بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاپاى ڤاتیکان لە وتارێکدا لە میانى سەردانەکەیدا بۆ موسڵ رایگەیاند: شوێنەوارى جەنگ بە روونى بەموسڵەوە دیارە، بەداخەوەم کە وڵاتى شارستانییەتەکان روبەروى هێرشى تیرۆرستى بوەتەوە.
ناوبراو داواى لەو مەسیحیانەى دانیشتوى موسڵیش کرد کە بەهۆى جەنگى داعشەوە ئاوارەبوون بگەڕێنەوە بۆشارەکەیان و نوێژبکەن بۆ گیانى قوربانییەکان.
پاپاى ڤاتکان لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا کە لەبەردەم پاشماوەکانى کڵێسایەکى وێرانبووى سەردەمى جەنگى داعش پێشکەشى کرد، رایگەیاند: جەخت دەکەینەوە کە برایەتى بەهێزترە لە توندوتیژى.
 بەپێویستیشى زانى پێکهاتەکان جیاوازیە ئاینیەکانیان تێپەرێنن و بە ئاشتى پێکەوە بژین.
لەپاش وتارەکەشى پاپاى ڤاتیکان نوێژى بۆ گیانى قوربانیەکانى جەنگ ئەنجامدا.