زایەڵە - پرۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بەکرێ نشیان لە ناوشاری سلێمانی یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوو.
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،کاتژمێر ۱۰ پێش نیوەڕۆ بەشداربووین لە کۆبوونەوەی ژمارە ۸٤ ئەنجومەن سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی ڕێنمایی پێویست تایبەت بەدانانی سیتەمی غاز لە  بیناوباڵەخانەوە کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو ڕێنمایی پێویست پەسەندکراو ئەرک و بەرپرسیارێتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاری کرا .کاتژمێر ۱۲ نیوەڕۆ وەکو لیژنەی پڵان و پرۆژەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیمان کردو لە کۆبوونەوەیەکدا بەدواداچوونمان بۆ چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کرد وەک پرۆژەی دیلان سیتی لە قەزای شارەزوورو قەزای کەلار بەڵێندەری پرۆژەکە بەڵێنی دا ئەگەر لایەن ئیداری پەیوەندیدار وەکو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی کارەبا وپەروەردە هاوکاربن گرفتەکانی پەروەردەو کارەبا لەو دووپرۆژەی ئاماژەمان پێداوە چارەسەردەکەن .
وتیشی، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بەکرێ نشیان لە ناوشاری سلێمانی، بۆ ئەومەبەستە سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەمەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ ئەو پرۆژانە لە پێناو بەرژەوندی کرێنشینان .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم