زایەڵە - پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە ڕایگەیاند؛ رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگانە بۆ ژنانی ئێزدی رزگاربووانی دەستی داعش.
د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاد،  لەدوای هەوڵەکانم بۆ جێگیرکردنی بڕی ٢٥ ملیار دینار لە بڕگەی ( ٢) ی خشتەی ( ب )ی یاسای ئاسایشی خۆراک بەمەبەستی تمویلکردنی یاسای ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٢١، و بەدواداچوونەکانم لە ماوەی رابردوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو مادە یاساییە لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی حکومەتی فیدڕاڵ. خۆشبەختانە وەزارەتی ناوبراو بە نووسراوی المديرية العامة لشؤون الناجيات، پێی راگەیاندم کە وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە تمویلکردنی بڕی زیاتر لە ١٦ ملیار و نیو دینار لە کۆی پارەی تەرخانکراوی ئەو بڕگەیەی یاساکە ، بۆ خەرجکردنی مینحەی مانگانەی ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئەو ژنانەی ناویان تۆمارکراوە لای بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو.
ناوبراو وتیشی،  شایەنی باسە ئەم مینحەیە مانگانەیە بەپێی برگەی یەکەم لە مادەی ٦ ی یاسای الناجيات الايزديات، و بڕەکەی دووهێندەی کەمترین موچەی خانەنشینییە کە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤  بە ٥٠٠ هەزار دینار دیاریکراوە، بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوامی ئەبێت لەدوای سەردانیکردنی وەزارەتی دارایی و وەرگرتنی رەزامەندی وەزیری دارایی بۆ دیاریکردنی تەرخانکراوی دارایی سالانە لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ و سالانی دواتری حکومەتی فیدڕاڵ .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم