زایەڵە ـــ بەهۆی قەرەباڵغی و گوشار هێنانی حەشیمەتی هەواداری تۆپی پێ لەبەر دەرگانەی یاریگای نەخڵی بەسرە پێش لە دەسپێکی یارییەکەی عێراق ـــ عومان لە فیناڵی بیست و پێنجمین خولی عەرەب کاپدا، لانیکەم یەک هاندەر کوژرا و 60 هاندەری دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
میدیاکانی عەرەبی ڕایانگەیاندووە لە وەها بارودۆخێکدا ڕەنگە ڕێوڕەسمی فیناڵ بەڕێوە نەچێت.
بەڕێوەبەرانی پێشبڕکێیەکان و ئەندامانی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە دانیشتنێکی بەپەلەدا لەبارەی بڕێوەبردنی فیناڵەکە بڕیار ئەدەن.
بیست و پێنجمین خولی عەرەب کاپ یان جامی وڵاتە عەرەبییەکان لە شاری بەسرەی عێراقدا وەکوو کارەساتێکی مەرگ هێنەر بوو، چوار ڕۆژی ڕابردووش و پێش لە دیداری نیوە دوایینی نێوان قەتەر و عێراق لە رووداوێکی هات و چۆدا 15 کەس لە هەوادارەکانی عێراقی گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.