زایەڵە - لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە بڕێک خورمای وشکی خراپ بوو دەستی بەرسەردا دەگیرێت و دواتر بریاری لەناوبردنی دەدرێت.

رێکان جمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە سەردان و پشکنین و بەدواداچون، لەو چوارچێوەیەدا لیژنەی عەلوەی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی دەستی گرتووە بەسەر بڕی (١٧٥) کیلۆگرام خورمای خراپبوودا.

سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان ئاماژەی بەجۆری خورماکە کرد و وتی، خورماکە لە جۆری زوهدی وشکە و دوای دەستبەسەراگرتنیشی، نمونەی خورماکە نێردراوە بۆ تاقیگەی عەلوەی سلێمانی،  پاش ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووە خورماکە خراپبووە و شیاوی بەکار هێنان نییە.

لەبارەی لەناوبردنی ئەو بڕە خورمایەوە رێکان جەمال باسیلەوەكرد، دوای دڵنیابوونەوە لە خراپ بوونی خورماکە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی بڕە خورماکە لەناوبران.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم