زایەڵە - ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هۆکاری ئالۆزی زیاتر و دانەبەزینی نرخی دۆلار لەئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵ و بانکی ناوەندیە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، هۆکاری ئالۆزی زیاتر و دانەبەزینی نرخی دۆلار لەئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵ و بانکی ناوەندیە بەهۆی پەیدانی بەڵێنی دابەزاندن لەماوەی دووهەفتەدا و نەتوانینی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە وای کرد بازرگان و هاوڵاتیان متمانەیان بەبەڵێنەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و بانکی ناوەندی نەمەێنێت و گۆڕینی ئاڕاستەش لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکاو رووکرن لە کۆمپانیای وڵاتانی دیکە جێنراڵ ئەلکتریکی ئەمەریکی بەسمنسی ئەڵمانی وەک نمونە دۆخەکە ئاڵۆز تر دەکات.
کامەران کەریم