د. نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە وەک ئەوەی پێشتر بەڵێنم پێدابوون کە بەردەوامبم لە بەدواداچوون و داکۆکیکردن لەمافەکانتان بۆ وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەکانتان.خۆشبەختانە نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی سالی ٢٠١٥، ٢٠١٦ گەیشتە کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە.
وتیشی، شایەنی باسە ئەم نووسراوەی وەزارەتی بازرگانی دوای ئەوەدێت کە لە مانگی ١٢ سکالایەکم پێشەکەش بە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد سەبارەت بە رێگریکردنی وەزارەتی ناوبراو بەخەرجکردنی ئەو پارەیە وبیانووهێنانەوە بۆ دواخستنی تا بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ..بۆ ئەوەی بەڕێز سەرۆک وەزیران چارەسەری کيشەکە بکات بەرلەوەی لە دادگا سکالا تۆماربکەین . خۆشبەختانە بەڵێنم وەرگرت کە لەدوای ٢٠ئەم مانگە پارەکە خەرجبکرێت .
ڕونیشیکردەوە، جارێکیتر جووتیارانی ئازیز دڵنیائەکەمەوە کە بەردەوام ئەبم لە بەدواداچوونەکانم تا بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان و وەرگرتنی پارەکانیان.
کامەران کەریم