زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئيواره‌ى سێشه‌ممه‌ 24ـی 01ـی 2023  پێشوازى له‌ ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ڕایگەیاند: دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى‌ شه‌نگال، تاوتوێ كران.
ڕاشیگەیاند: نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له‌ عێراق كرد چ له‌ كاركردن له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان چ له‌ هه‌رێمى كوردستان، چ له‌ عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێک بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌ لە ڕاگەیەنراوەکە باس لەوە کراوە کە "نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه‌ ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان."
لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئەوەش هاتووە کە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه‌ بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه‌ ئاراوه‌، به‌‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140، جه‌ختيشيان له‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."