زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، چۆنێتی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان جەوهەری خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی دیکەیە لە سەر هەڵبژاردن نەک پرسی فرە بازنە و چوار بازنە و یەک بازنە و کارا کردنەوەی کۆمسێون.لە یەکەم خولی هەڵبژاردن لە یاسای ژمارە (١) ساڵی ١٩٩٢ ماددەی یەکەم (١٠٠) کورسی گشتی تەرخان کرا لە سەر بنەمای هەر نوێنەرێک (٣٠) هەزار کەس بێ ، کە ئەو کات ڕێژەی دەنگدەر نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی بوو ، وە ڕێژەی (٥) کورسی بۆ مەسیحیەکان پێکهاتەی کلدان ،سریان ، ئاشووری دابین کرا .” لەسەر پێشنیازی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جلال بوو”.
دواتر ڕیژەی پێکهاتەکان لە (٥) کورسی زیاد کرا بۆ (١١) کورسی بەم جۆرەی خوارەوە،یەکەم (٥) کورسی بۆ پیکهاتەی تورکمان تەرخان کرا کە پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتە کێبڕکێ لەسەر دەکەن.دووەم (١) کورسی بۆ پێکهاتەی ئەرمەن تەرخان کرا کە پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتە کێبڕکێ لەسەر دەکەن.
وتیشی، لە ئێستادا خاڵی جەوهەری ناکۆکی لاینەسیاسیەکان بە تایبەت پارتی بەرامبەر یەکێتی و ئۆپۆزسیون وسەربەخۆکان بریتیە دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان و تۆماری دەنگدانی تایبەت بە پیکهاتەکان.بە پێی زانیاریەکانی ئێمەش نوێنەری ئێستای پیکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن ژمارەی کورسی پێکهاتەکان زیاد بکرێ ،لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٩٢ کە (١)ملیۆن دەنگدەر هەبوو ژمارەی کورسی گشتی (١٠٠) کورسی بوو ، لە ئێستادا ڕێژەی دەنگدەری گشتی زیاد لە(٣) ملیۆن دەنگدەرە، هیچ داواکاریەک نیە بۆ زیادکردنی ڕێژەی کورسی گشتی ،کە جیاوازی لە نێوان ساڵی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٢٢ سێ سەد هێندەیە.
ڕونیشیکردەوە، لە پاڵ ئەم گۆڕانکاریە گەورەی ڕێژەی دەنگدەر هیچ لایەنێک لە گەڵ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی پێکهاتە کان نیە داوای زۆرینەی لایەنە ناکۆکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بریتیە لەوەی کە کورسی پیکهاتەکان دابەشی سەر بازنەکان بکرێیت و تۆماری تایبەتی دەنگدەرانی خۆیان ببێت ، تەنها بەئامانج ئەوەیە کە پیکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن، له ژێر گوشاردا نهبن به پاشكۆی سیاسهتی تهسكی هیچ لایهنێك، دهیانەوێت ههڵبژاردن و پشتیوانیكردنیان به جۆرێك بێت كه سهربهخۆیی و بههای نوێنهرایهتییهكهیان، له دهست نهدهن. بۆ ئهمهش، كورسیی پێكهاتهكان پێویسته ئهوهنده ئازاد بێت كه بتوانێت له سێبهری پاشكۆیهتی و بهرژهوهندیی تهسكی ههندێك سهركورسی نشین ، رزگار بكرێت.
کامەران کەریم