ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران هەڕەشەی توندی لە ڕژێمی زایۆنی کرد و جەختی کرد بچووکترین هەڵە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی لە بەرانبەر ئێرانەوە، خاپوور و وێران کردنی تێل ئەبیب و حەیفای بەدواوە دێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر حاتەمی وزیری بەرگریی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیی هەڕەشەی توندی لە ئیسرائیل کرد.
حاتەمی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئێران، بۆ زەلیلی و بێ دەرەتانیی ئەو ڕژێمە دەگەڕێتەوە.
وتیشی: ڕێبەری باڵای وڵات پێشتر سەبارەت بە هەڕەشەکان لە لایەن زایۆنییەکانەوە ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان لەو ئاستەدا نین هەڕەشە لە ئێران بکەن و ئەگەریش هەڵەیێک بکەن، تێل ئەبیب و حەیفا لە سەر زەوی دەسڕینەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئەم فەرموودەیەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بۆتە پلان و فەرمانەکەی جێبەجێ دەکرێت.