زایەڵە - کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەبڕیاری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بە بڕی (٣٣) ملیۆن دینار کەل و پەلی پێویست بۆفەرمانگەکانی قەزای ماوەت کڕدرا
پەیوەست بە کۆتا سەردانی بەڕێز کاک دکتۆر ھەڤاڵ بۆ قەزای ماوەت، کە بەڕێزیان بڕیاریاندا ھاوکاری فەرمانگەکان بکات لە کڕینی کەل و پەلی پێویست لەوانە کۆمپیوتەر و .ھتد.
وتیشی، لەچەند مانگی ڕابوردووە و بە بڕی (٣٣) ملیۆن دینار، وە بە چەند قۆناغێک و لە لایەن بەڕێوەبەرێتی ئەندازەی پارێزگاوەو بە چەند تیمێکی ئەندازیاری کەل و پەلەکان کڕان.
بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئەوە چەندین ساڵە زۆرینەی زۆری فەرمانگەکان ھیچ بودجەیەکی مانگانەیان پێنادرێت بۆ پێداویستی فەرمانگەکانیان، تەنانەت فەرمانگەیەکی وەک پۆلیسی دارستان لە مانگێکدا تەنھا (٤٠) چل لیتر بەنزینیان پێدەدرێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان!!
بەشێک لە فەرمانگەکان تەنانەت بابەتی قیرتاسیەیان بۆ ناکڕدرێت، ھەر بۆیە زۆرینەی فەرمانگەکان کێشەی تایبەت بە خۆیان ھەیە.ئێمە سوپاسی زۆرو پێزانینمان ھەیە بۆ بەڕێز کاک دکتۆر ھەڤاڵ کە بەردەوام ھاوکاری قەزای ماوەتە.
کامەران کەریم