زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٧ ) داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی (٤ ) تیرۆر دەستگیردەکات .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات هێزەکانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا شەوی۲۳ /٢٤/ ١/ ی ٢٠٢٣ حەوت تۆمەتبار کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکران کە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان .پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ٣ لە دەستگیرکراوەکان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی کران .
دەستگیرکراوان پێکهاتبوون لە :
١- (ھ ، م ، ح)
۲- (أ ، م ، ح )
۳- (ج ، م ، ح )
٤- ( ق ، س ، م )
٥- (م ، ٳ ، ي )
٦- (ب ، ٲ ، ٲ )
۷- (ع ، ع ، ٲ)
کامەران کەریم