زایەڵە - محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئێواره‌ی پێنچ شه‌ممه، له‌كۆشكی ئهلیزێه له‌پاریسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئیمانۆئیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لەڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكان و بابه‌تی هاوكاری هاوبه‌ش له‌چه‌ندین كه‌رتی گرنگدا، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌پرسه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن.
هه‌روه‌ها له‌دوایی كۆبوونه‌وه، رێوره‌سمی واژۆكردنی رێكه‌وتنی چوار چێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و فه‌رنسا به‌رێوه‌چوو، كه‌چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاجیا له‌خۆی ده‌گرێت، له‌بواره‌كانی ئابووری و ئاسایش و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی و ئالوگۆڕی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ته‌وه‌ری دیكه كه‌په‌یوه‌سته به‌چۆنیه‌تی سه‌ره‌ده‌ریكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری و تاوانی رێكخراو و پاراستنی ژینگه و زیاتر پاراستنی مافی مرۆڤ و فێركردن.