زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە: پارەی پێویست دابین نەکرێت یەکی شوبات کارکردن لە  پرۆژەی دووسایدی کەلار دەربەندیخان ڕادەگیرێت.
کەریم عەلی  ئەدامی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەوبڕە پارەی بۆی دیاری کرابوو بە هەوڵەکانمان کەمە و وەک پێویست لە کاتی خۆیدا نەدراوە بە کۆمپانیای جێبەجێکار . هیچ گرفتێکی ئیداری و لایەنە ئیدارییەکانی نییە .  تەنها گرفتی ڕاگرتن و تەواو نەکردنی پرۆژەکە سەرفنەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکارە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکانی هەرێم ، سلێمانی و بانکەکانی گەرمیانەوە . بۆ ئەو مەبەستەش وەکو لیژنەی پلان و پرۆژەکانی ئەنجومەن بەنوسراوی ژمارە  ٥۳  لە ۲۰۲۳/۱/۲٤   داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکانی هەرێم سلێمانی . کردوە و داوای دابین کردنی بڕی پارەی پێویستمان بۆ پرۆژەکە کردووە .
وتیشی،  ئەمەش لە کاتێکدایە داهاتێکی زۆر لە سنووری گەرمیان کۆدەکرێتەوە و خزمەتی سنوورەکەیشی پێناکرێت .
بۆ نموونە مانگانە چەندین ملیار دینار بەنەقدی دەدرێت بەچەند بەناو کۆمپانیایەکی دەروازەی پەروێزخان کە هێچ سوودێکیان نییە و  زیانێکی زۆر دەدەن لە  کەرتی بازرگانی و داهاتی دەروازەی ناوبراو .
ڕونیشیکردەوە،  تەنها بە نیوەی ئەو بڕە پارەیەی بەهەدەردان دەدرێت بەو بەناو کۆمپانیایانە دەتوانرێت ساڵانە تەواوی گرفتەکانی ڕێگاوبانەکانی سنووری گەرمیانی پێچارەسەر بکرێت . لە کۆتایدا گەرمیان  پێویستی بە  هەڵوێستی هەموولایەکمان هەیە بۆ ئەوەی لەمەزیاتر ڕۆڵەکانی نەبنەقوربانی کەمتەرخەمی و بەرژەوەندی چەند کەسێکی نەفس نزم .
کامەران کەریم