زایەڵە – لە ڕاگەیەنراوێکی ئیدارەی گەرمیان جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە رێکارەکانی هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان دەگیرێتەبەر.
لەڕاگەیەنراوێکی ئیدارەی گەرمیان هاتووە،ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتیی ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجەو جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەریی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و سروە محمد و چرۆ حەمەشەریف ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و نوێنەری رێکخراوی نێودەوڵەتی کاروباری ونبووان و بەڕێوەبەری گشتی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی عیراق، کۆبوونەوەیەک دەربارەی ئەنفالکراوان و گۆڕەبەکۆمەڵەکان و پشکنینی DNA و هێنانەوەی روفاتەکانیان ئەنجامدرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئاستەنگە کارگێڕی و دارایی و تەکنیکیەکانی پرۆسەکە کراو ڕێوشوێن و چارەسەری پێویست گیرایەبەر.
کامەران کەریم