زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەو بەدواداچون کارەبای سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە. سەرجەم پارێزگای سلێمانی ٧٥٠ مێگاواتی پێدەدرێت، بەڵام ٨٣٣ مێگاوات دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک. وتیشی، تاوەکو ٢٣ ی ئەم مانگە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە تێکڕا بەم شێوە بوە،لە ٢٤ کاتژمێردا،سلێمانی 8:19ئەو (٨) کاتژمێرە تێکڕای پارێزگایە.. هەندێک شوێن و پرۆژە ٢٤ کاتژێرەو هەیە ١٦ کاتژمێرو ناوشار شەش،هەولێر 11:13،دهۆک 11:24 گەرمیان 13:17.
ڕونیشیکردەوە، دوێنی سلێمانی تێکڕا ، کەمتر بویەوە بۆ شەش کاتژمێرو هەندێک ناوچەش پێنج کاتژمێر.. هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشکی سلێمانی لە ٩٠٠ مێگاواتەوە بۆ ٧٥٠ مێگاوات کەبوەتەوە. گرفتەکە لەوەدایە پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە ٤٣٠ مێگاوات دەفرۆشرایە کەرکوک و موسڵ. ئێستا کراوە ٨٣٣ مێگاوات. ئەو کارەبایەی دەدرێتە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان…. ٢٦٧٤ مێگاواتە. بەڵام ئەوەی دەفرۆشرێتە موسڵ و کەرکوک ٨٣٣ مێگاواتە.
کامەران کەریم