زایەڵە - ئەمڕۆ یەك شەممە، بانكی ناوەندی عێراق  بڵاویكردەوە، بەهیچ شێوەیەك رێگری نەكراوە لە فرۆشتنی نەختینەی دۆلار بە هاوڵاتیان و    دڵنیایی دەدەین لەوەی كە پێویستی هاوڵاتی بە دۆلار دابین دەكرێت و ڕێگری دەكەین لە فرۆشتنی دۆلار تەنها بە كەسانی دیاریكراو، بەڵكو فرۆشتنی دۆلار بۆ هەموان دەبێت.

بانكی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،  ئەم ڕێكارە دەرفەتێكە بۆ هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی شەرعی بەبێ سنورداركردن و داوا  لە هەمو میدیاكان و ڕای گشتی دەكەین كە پشت بە ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی عێراق ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاكی و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق.

کامەران کەریم