زایەڵە - چرۆ حەمەشەریف ، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی نوسراوی ڕەسمیەوە داوایەكم ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە، كە بە جۆرێك لە جۆرەكان قەرەبووی هەردوو قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و پارێزگای هەلەبجە بكاتەوە ، بەو پێیەی كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا.
وتیشی، هەڵەبجەی شەهید كە بەركیمیاباران كەوتووە هەموو جیهانیش دەزانێت كە قەزای سەیدسادقیش بەدەر نییە لەو زەرەرووزیانانەی كە لێی كەوتووە دەتوانین بڵیین هەموو خانووەكانی تەختی زەوی بوون، هەروەها قەزای پێنجوێنیش یەكێكە لەو قەزایانەی كە "٣" جار لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا وێران بووەو، هەموو خەڵكەكەی ئاوارە بوون ، هەر بۆیە داوام لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە هەستێت بە قەرەبووكردنەوەی ئەو قەزایانەو پارێزگای هەڵەبجە.
کامەران کەریم