زایەڵە ــ یەکەم پێشبڕکێ ڕێنکینگی جیهانی زۆرانبازی ساڵی 2023 ئەمرۆ لە زاگرابی کرواتی دەستپێدەکات.
کاروڕەوتی کێشانی بەشدربووان بەتەواوەتی ئەنجام دراوە و ڕۆژی 12ی ڕێبەندان ڕەقیبەکان دەچنە کێبەرکێ یەکترەوە.
لە گرینگترین دیداری ئەم خولانەدا بەڕێز حەسەنی یەزدانی پاڵەوانی ئۆڵۆمپیک و جیهانیش لە کێشی 86 کیلۆگرەمدا دەچێتە سەر دۆشەگ و گۆڕەپانی پێشبڕکێ.
لە کاتژمێری 12:30 تا 17:00 بەکاتی تاران پێشبڕکێ سەرەتایی ئۆزان لە کێشەکانی 57،61 (ڕەزای ئەتهەری) 65، 70، 74(یوونێسی ئێمامی) 86 (حەسەنی یەزدانی) دەستپێدەکات و پێشبڕکێیەکانی دوایین واتا فیناڵ کاتژمێری 20:30 تا 21:30 بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت.
(ئەمیر حوسەینی زارع) لە کێشی قورس و (محەممەد عەلی)ش لەبەشی زورانبازی فەرەنگی وەکوو کەسانی ناسراو و بەناوبانگ تێکەڵای دیکەی کۆڕی زۆرانبازی ئێرانن لە زاگرابی کرواتیدا.