زایەڵە ـــ یەکەمین پێشبکێیەکانی سەندیکای جیهانی زۆرانبازی بە سێ فیناڵەوە بۆ وڵاتی ئێران، کۆتایی پێهات.

دوو نیشانی زێڕ و یەک نیشانی زێو بەشی زۆرانبازە ئێرانییەکان بوو لە یەکەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی زاگرابدا.

ڕەزا ئەتهەری لە کێشی 61 کیلۆگرامدا و لە دیداری فیناڵدا بە ئاکامی 11 ــ 3 و زەرپەفەنی کردنی ئارانخو ئارمانداخ، خاوەنی نیشانی بڕۆنزی جیهانی و خەڵکی وڵاتی موغۆلێستانی شکستدا و نیشانی زێڕی ئەو پێشبڕکێیانەی دەستکەوت.

لەکێشی 74 کیلۆگرامدا یوونێسی ئێمامی لە دیداری فیناڵدا لەگەڵ جەیسۆن نولفی ئەمریکی ڕوێشتنە سەر دۆشەگ و بە ئاکامی 3 ــ 3 یارییەکە کۆتایی پێهات وبەمجۆرە بەڕێز یوونێسی مەداڵی زێڕی پێشبڕکێیەکانی لەدەستدا.

لە سێهەمین دیداری فیناڵدا حەسەن یەزدانی لە کێشی 76 کیلۆگرامدا و لە دوایین دیداردا هەمبەر بە (هایاتوئیشیگورو)ی ژاپۆنی بە ئاکامی 13ــ 3 سەرکەفت و یارییەکەی بردەوە و مەداڵی زێڕی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.

پاڵەوان حەسەن یەزدانی لە دیداری سەرەتایی تاکوو گەیشتن بە نیشانی زێڕ هەموو ڕەقیبەکانی بە جیاوازی 10 سەرپشکی فەنی دۆڕاوە.