زایەڵە - جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق، لە كۆبوونەوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، راپۆرتێكی لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان پێشكەشكردو رایگەیاند،ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم هێشتا بەردەوامەو دۆخەكە گرژە. پێویستە لایەنەكانی هەرێم سازش بۆ یەكتر بكەن لەبواری ئیدارەدان و دارایی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن. گەندەڵی لەعیراق بووەتە سیستماتیك و كێشەكانی ئەو وڵاتە لە شەوو رۆژێكدا چارەسەر ناكرێن.
پێویستە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زیاتر بكرێن و لایەنە سیاسییەكانیش بەرژەوەندییەكانی عیراق بخەنە پێشەوە. ئەگەر هەنگاوی پێویست نەنرێت، دۆخی عیراق خراپتر دەبێت و ئەوانەی عیراق بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاردەهێنن دەبێ دووربخرێنەوە.حكومەتی بەغدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵا هەرێمی كوردستان نیشانداوە، بەتایبەتیش لەبواری بودجەو وزە.
پێویستە پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەرێم باشتر بكرێت و بەردەوام بن لە وتوێژەكانی نێوانیان بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.
کامەران کەریم