زایەڵە - د،شێرکو حمەئەمین پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەریتانیا لە ئێستادا بەگەوەترین مانگرتن و خۆپیشانداندا تێدەپەڕێت لەسەردەمی مەلیک چاڕلزو دە(۱٠)ساڵی ڕابوردودابەجۆرێک فەرمانبەر، مامۆستا، کرێکار، شۆفێر...بەشدارن و وڵاتیان ئیفلیجکردوە و کاریگەری دیاران بۆ سەرحکومەت و ئابوری بەریتانیا دروستکردوە و داوای سەرەکییان باشترکردنی ژیان و زیادکردنی موچەیە، حکومەتیش پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسێۆن بەوە تۆمەتباردەکات کە لە پشتی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانەوەیە.
وتیشی، لە ونسیش ساڵی ۲٠۱۱ ئەوە سەندیکای کرێکاران بوون نەیانهێشت خۆسوتاندنی بوعەزیزی هەرواتێپەڕێت و ڕابەرایەتی شۆڕشیانکرد و ڕژێمی (بن عەلی)یان ڕوخاند .دیارە سەندیکاکان ڕۆڵی سەرەکییان لەڕێکخستن و بەردەوامی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانداهەیە.
کەچی لای ئێمە سەندیکا و ڕێکخراوەکان نەک بەسەر حیزبدا دابەشبوون و لێرەولەولالەخزمەتی حیزبن هەندێک جار کەس و مەسولی حیزبش ئاڕاستەیان دەکەن، واتە بەگشتی لەبر ئەوەی لە بەرژەوەندی چین و توێژەکان کاربکەن لە بەرژەوەندی حیزب ومەسئول کاردەکەن، ئەگینا چۆن دەبێت لەم هەموو کێشە و قەیرانەی کوردستاندا سەندیکاکان بینەربن و نقە نەکەن یان بە فەرمانی حیزب و بۆ ئامانجی حیزبی بجوڵێن.
کامەران کەریم