زایەڵە - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای پشتیوانی داواکاری و خواستی ئیدارەی قەزای دەربەندیخان و خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان ڕایگەیاند هەرداواکاری و پێویستیەک لەسەر من بێت یان پەرلەمانی کوردستان ئامادەم ئەنجامی بدەم.
لەڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتی دەربەندیخان هاتووە، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندیەکی تەلەفونی پێگەشت لە لایەن بەڕێز (د.ڕێواز فایەق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێڕایی پشتیوانی داواکاری و خواستی ئیدارەی قەزای دەربەندیخان و خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان ڕایگەیاند هەرداواکاری و پێویستیەک لەسەر من بێت یان پەرلەمانی کوردستان ئامادەم ئەنجامی بدەم وە سەرجەم داواکاری و خواستی خۆپیشاندەران ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان.
لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا بەڕێز قائیمقام سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد بۆ دەربڕینی پەرۆشی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان.
کامەران کەریم