زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ خەلکی پارێزگای هەڵەبجەی خۆشەویست و خەلکی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ بە هەولی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا هەواڵی پرۆسەی بە پارێزگابونی هەڵەبجەمان ڕاگەیاند و وەزارەتی پلان دانی عێراق هەر ئەمڕۆ پاش تەواکردنی ڕێکارەکانی نەخشە و پلانی پارێزگاکە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پێیان ڕاگەیاندین بڕیاری کۆتایی لێدەدەن بەمزوانە.
وتیشی،  لەگەل ئەوەی ئێمە هەولی هیچ کەسێک بە کەم ناگرین لە خزمەتکردنی خەلکی کوردستان بەلام دژایەتی هەندێک کەس و لایەن بەرامبەر هەوڵە باشەکان دەچێتە قاڵبی دژایەتی بە پارێزگابونی هەڵەبجە و دلنیاین هەندێک کەس و لایەن چەندین ساڵە کۆسپیان بۆ ئەو پرۆسەیە دروست کردبوو.
ڕونیشیکردەوە،   وەک جولانەوەی نەوەی نوێ کاتێک هیچ پۆستێک داوا ناکەین و داواکارییەکانمان تەنها داواکاری خەڵک بێت بە دلنیایەوە لەوانەی داوای و پلە و پارە ئەکەن کارەکانمان باشتر بەرەو پێش ئەڕوات.بە فەرمی کردنی خالی سنوری سازانیش کاری ئایندەمان دەبێت.ژمارەیەک بەڵگەنامە پەیوەست بە پرۆسەی بە پارێزگاربونەکە.
کامەران کەریم