زایەڵە - پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەین کە سبەینێ ڕۆژی شەممە بەرواری (2023/2/11) دەوامی ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە ،دەوامی بەیانیان کاتژمێر نۆ دەست پێ دەکات ، دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر یەک دەست پێ دەکات و کاتژمێر چوار کۆتایی پێ دێت.
ڕونیشکراوەتەوە، ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی کە یەک دەوامن بەیانیانن هەموو ڕۆژێک دەوامیان کاتژمێر نۆ دەست دەکەن بە دەوام بە پێ خشتەی دیاری کراوی خۆیان بەردەوام دەبن.
کامەران کەریم