زایەڵە - عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، وەبەرهێنێك پابەندی دروستکردنی سەوزایی و ڕەوزە و قوتابخانەی نێو پڕۆژەکەی نەبوبێ و چاوی لە دانانی پەنجەرە و کاشی بێ کوالیتی هەرزان بوبێ بۆ خانوشوقەکانی، چۆن پابەندی کوالیتی بناغە و دیوار و سەقفی پرۆژەکەی کردوە چۆن لە چیمەنتۆ و شیشدا غەشی نەکردوە چۆن دەتوانی بڵێی ڕەچاوی بومەلەرزە کراوە لە شوقە و خانوەکانیدا و سەلامەتی موشتەریەکانی لا گرنگ بوە.
وتیشی، لە وڵاتێکدا کە بەرپرسەکان لە وەبەرهێنەکان زیاتر شەریکی پرۆژەکانن و قازانج دەکەن، لە وڵاتێکدا زۆرێك لە بەرپرسەکانی خاوەنی ملیۆنان دۆلاری بەرتیل و گەندەڵی و پیسخۆرین خوانەخواستە لە ئەگەری بومەلەرزەدا هەندێك پڕۆژەی پاتاڵ هەن دەبن بە ساحەی تاتان، لە باشترین حاڵەتدا لیژنەیەك پێکدەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە وەبەرهێنەکە و چۆنیەتی دروستکردنی و دواتریش بەرپرسێکی پیسخۆری شەریکی تلفۆنێك بۆ لیژنەکە دەکات و ئەڵێ عایدی خۆمانە بۆی حەلکەن.
هێمای بەوەشکرد، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو وەبەرهێنانەی لە قازانجدا چاویان لە نزمکردنەوەی کوالیتی شوقە وخانوەکانیان نیە و سەلامەتی بەشداربوانیان ڕەچاو دەکەن.
کامەران کەریم