زایەڵە - "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ "ڕۆبەرت مالی" نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە"وەزیری دەرەوە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە واشنتۆن پێشوازیکرد لە "ڕۆبەرت مالی" نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەیاننامەکە ئەوەشی راگەیاندوە " کە هەردوولا باسیان لە هۆکارەکانی سەردانەکەی وەفدی عێراق بۆ واشنتۆن کرد، و رووناکیان خستە سەر ئەو دیدارە باڵایانەی کە وەفدی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا ئەنجامیاندا.
هەروەک هەردوولا باسیان لە پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان وڵاتانی5+1 کردوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی کە لە ڤیەننا بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە "فوئاد حوسێن" ئاماژەی بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی رۆژی هەینی ڕابردوو کرد کە لە "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان " وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت،و کەتیایدا ئەو باسانەی کە لە نێوانیاندا لەم بارەوە بەرێوەچوە .
لە بەرامبەردا "ڕۆبەرت مالی "رۆڵی عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە" بەرزنرخاند و ستایشی "هەوڵە بەردەوامەکانی دیپلۆماسی عێراقی لە زۆرێک لە دەستپێشخەرییەکاندا کرد، بەتایبەتی لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.