زایەڵە - کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ماوەکانی ڕابردوو باسمان لەوە کرد، کە وەزارەتی شەهیدان گرێبەستێکی نایاسایی لەگەڵ ڕێکخراوێکی وەهمی کردووە لەسەر جینۆسایدەکانی کوردستانییان.

وتیشی،  دوای ئەوەی کە ڕێکارە پەرلەمانییەکانمان گرتەبەر، وەزارەتی شەهیدان لەبری ڕاگرتنی گرێبەستە نایاساییەکە، ڕوونکردنەوەیەکی پڕ لە تەشهیریان بڵاوکردەوە.

ڕونیشیکردەوە،  بۆ ڕاگرتنی ئەم بابەتە نایاساییە، لە پێناو ڕاگرتنی ئەم بەهەدەردانە و چاکەی گشتی دۆسیەکەمان ئاڕاستەی داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی کردووە، و چاوەڕێین لە پێناو خەڵکی کوردستان و چاکەی گشتی بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.

کامەران کەریم