زایەڵە - سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، جەخت لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران دەکاتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە ناردنی پەیامێکی نووسراو بۆ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

لەو پەیامەدا هاتووە کە بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و حکومەت و گەلی دۆستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم.

لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە: لەم بۆنە پڕ لە شانازییەدا، لە لایەن حکومەت و گەلی عێراقەوە جەخت لە سەر بەردەوامی کاری هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەر دوو وڵات لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و هاوکاری لە ناوچەکە دەکەمەوە.