زایەڵە - لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان، دانەمەزراندن و بەهەندوەرنەگرتنی خواستەکانیان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی پەروەردەوە راپۆرتێکیان خستەڕوو و لەچەند خاڵێکیشدا داواکارییەکانیان روونکردەوە.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای گوێگرتن لە گرفت و ناڕەزایەتییەكانیان، پاڵپشتی خۆی و یەکێتی بۆ داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕی و رایگەیاند، یەكێتی ئەم پرسە گرنگە بەهەندوەردەگرێت چونكە پەیوەستە بە زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستاوە كە بەشێكی گرنگ و كاریگەرن لەپرۆسەی پەروەردە و فێركردندا. وتیشی، نابێت چیتر خزمەت و هەوڵەكانتان نادیدە بگیرێت و كەمتەرخەمیتان دەرحەق ئەنجامبدرێت چونكە هیچ شانازییەك لە فەرامۆشكردن و نادیدەگرتنی چینێكی گرنگی كۆمەڵگەدا نییە كە پەروەردەی منداڵەكانمان دەکەن. خەرجكردنی شایستە داراییەكانیشتان هەرجارەو لەژێر ناونیشانێكدا نیشانەی سەرسوڕمانە و مافخواردنێكی ئاشكرایە.
کامەران کەریم