زایەڵە ـ حەفتاوسێهەمین فستیواڵی فیلمی بەرلین لە حاڵێکدا دەستپێدەکات کە ئەمساڵ سەرەڕای بەشی نەتەوەیی سینەمای ئێران چەندین بەرهەمی سینەماکارەکانی ئێرانی بە شێوازێکی سەربەخۆ پیشان ئەدرێت.
پاش دووساڵ تەنگاوی بارودۆخ لەبەر تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کڕۆنا، ئێستاکە  فستیواڵی فیلمی بەرلین بە شێوازێکی ئاسایی و وەکوو ساڵانی پێشوو بەڕێوە دەچێت.
لەم خولی نوێی فستیواڵەدا نزیکەی 300 فیلم لە 16 تا 24ی مانگی فێڤرییە واتا 27ی ڕێبەندان تا 7ی مانگی ڕەشەمە لە بەشە جیاوازەکاندا دەخرێتە بەر چاوی خەڵکی بینەر.
لە خولی حەفتاوسێهەمین فستیواڵی فیلمی بەرلین سەرجەم 19 فیلم ڕێپێدراوە بچێتە بەشی سەرەکی کێبەرکێیەکە و بۆ بەدەستهێنانی ورچی زێڕین و هەروەها خەڵاتانی دیکە پیشان بدرێن.
شایانی ئاماژەیە فیلمی " ڕۆژێک دادێت هەموو شتێک بەیەکتر دەڵین" بەرهەمی ئیمیلی عاتێیف سینەماکاری بەڕەگەز ئێرانی یەکێک لەو 19 فیلمەیە کە ڕێپێدراوە لە بەشی سەرەکیدا پیشان بدرێت.