زایەڵە - ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە گەشتێکی پڕاوپڕ لە جوانی و دیمەنی ناوازە و سحراوی چیا سەرکەشەکەی پیرەمەگروون ڕۆژی هەینی بەرواری ١٧-٢-٢٠٢٣ تیمێکی تایبەت لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان لە بەرەبەیانی زوودا بەڕێکەوتن بەرەو سەیرانگای زێوێ و لەپاش خۆ ئامادەکردن وردە وردە هەنگاومان نا بەرەو ئامانجەکەمان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە؛ پیرەمەگروون لەو ڕۆژەدا بە بەرگە سپییەکەی و دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی میوانداریەکی زۆر جوانی شاخاوانانی کردبوو لەزۆرێک لە شارەکانی کوردستانەوە، وە چەندین هاوڕێی شاخەوانمان لە چەندین گروپ و دەستەی دیکەوە هاوشێوەی ئێمە لەو ڕۆژدا لەخزمەت پیرەمەگرووندا بوون و پێکەوە بەگیانێکی برایەتی هەنگاومان دەنا بەرەو لوتکە.

ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە؛ سوپاس بۆ یەزدان کەوا توانیمان بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی گەشتەکەمان بە ئەنجام بگەیەنین.