زایەڵە - بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەنداوی خەنس یەكێكە لەو چوار پڕۆژە بەنداوەی لە ساڵی 2022 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكانی وەزارەتمان تەواوكراوە ،وەك هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاسایشی ئاو و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەسەرچاوەكانی ئاوی خاكی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی سەرەتایدایە، وەكو تێست بۆ تۆكمەیی و بەرگریی بەنداوەكە ئەمساڵ پڕكراوە لە ئاو.
راشیگەیاند، لە رێگای لیژنەكەوە چاودێریدەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی روودەدەن. جۆری بەنداو: خاكی پڕكراوەیە،شوێن:- دهۆك/ شێخان دەستپێكردن/ 2010
تەواوكردن/ 2022
توانای خەزن/ حەوت ملیۆن م 3
بەرزی/ 34.5 م
درێژیی/ 195 م لەگەڵ سەرڕێژ
دەرچەی ئاودەر/ دوو بۆری تیرە 90 سم و 50 سم
تێچوو/ 9.22 ملیار دینار.
کامەران کەریم