زایەڵە - سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوەکردەوەکەلەماوەی 3 ساڵدا دەگەینە ئاستی خوبەرێوبردن لە بواری گازدا، ئاماژەشی بەوەدا کە نزیکبووینەتەوەلە ڕاگەیاندنی وەبەرهێنان لە پاڵاوگەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا ڕایگەیاند ،بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ لەوەزارەتی نەوت ئاهەنگی کۆتا واژۆکردنی گرێبەستەکانی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتەکانی کارکردنی تایبەت لەکێگڵە وشوێنی غاز ونەوتیە سنووریەکان بەڕێوەچوو.
ناوبراو لەپەیڤێکدا کەلەم ئاهەنگەدا پێشکێشی کرد ڕاگەیاند دواکەوتنی گەڕی پێنجەم بۆ ماوەی 5 ساڵ، زیانێکی گەورە بەعێراق وژینگە گەیاندووە.
هەروەها جەختی لەوەکردەوە کەهەوڵدان بۆ وەبەرهێنانکردن لەغازی هاوڵ و غازی سروشتی لەبروایەکی پتەو سەرچاوەیگرتووە، بۆ بەدەستهاتنی چاکسازی ئابووری کەتەوەرێکی سەرەکیە لەبەرنامەی حکومەت.
گرنگترین وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران  له‌ئاهه‌نگی واژۆكردنی گه‌ڕی پێنجه‌می مۆڵه‌ته‌كانی نه‌وت وغاز:
پیرۆزبایی له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆتا واژۆیی گرێبه‌سته‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م كه‌بۆ ماوه‌ی پێنچ ساڵ چاوه‌رێكران، ودواكه‌تنیان جگه‌ له‌زیانه‌كانی ژینگه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هاووڵاتیان، به‌میلونان دۆلار زیان به‌عێراق گه‌یاندووه‌.  
بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌م ساڵه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه‌ بووه‌، و جه‌ختكردنه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ ته‌رخانركردنی ته‌وه‌ری وه‌به‌رهێنان له‌غازی هاوڵ به‌پێی دیدگامان بۆ چاكسازی ئابووری.
ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌كه‌رتی نه‌وت به‌وه‌به‌رهێنانی گونجاو ده‌بێت له‌سه‌روه‌تی نه‌وتدا، به‌شداریكردنی عێراق له‌بازاری غاز له‌ جیهانی رێچكه‌كه‌ كه‌پلانمان بۆی داناوه‌ و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
ناكرێت سوتاندنی غاز و به‌هه‌ده‌ر دانی سامان به‌رده‌وام بێت، كه‌كاریگه‌ری خۆشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌.
 یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی قه‌یرانی كاره‌با نه‌بوونی سوته‌مه‌نییه‌.  
 به‌به‌های نزێكه‌ی 10 ترلیۆن دینار ساڵانه‌ غاز هاورده‌ ده‌كه‌ین و عێراق ئه‌مڕ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانیش هاورده‌ ده‌كات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هنارده‌كراوی نه‌وته‌.
 كارده‌كه‌ین بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستی دروستكردن و وه‌به‌رهێنانكردن له‌پاڵاوگه‌كان.
بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی تر ده‌گه‌ینه‌ ئاستی دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانمان له‌غاز.
 له‌هه‌موو سه‌ردانه‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان كردووه‌ له‌غازی هاوڵ.
چاوه‌رێی ئاماده‌كردنی به‌شی تری گه‌ڕی پێنجه‌م له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ین، و گه‌ڕی شه‌شه‌م بۆ وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ بكات، سه‌باره‌ت به‌شوێن و كێڵگه‌كانی سامانی سروشتی له‌غازی هاوڵ یان غازی سروشتی.
 رێنموویه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌یه‌ كار بكات به‌بروابوون و پێگیربوون به‌بڕیاره‌كانی خۆی، وگوێ له‌ده‌نگه‌ به‌گومانه‌كان نه‌گرێت كه‌پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م سه‌روه‌ته‌ په‌ك ده‌خات، حكومه‌ت پشتگیریتان له‌وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان.
هیوامان به‌برایانمان له‌لیژنه‌ی په‌رله‌مانی بۆ وه‌زه‌ هه‌یه‌ پشتگیری وپاڵپشتی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پلانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ گرنگانه‌.
 ئێمه‌ له‌قوناغێكی گواستنه‌وه‌داین له‌پشتن به‌ستنێكی ته‌واو به‌داهاتی نه‌وته‌وه‌ بۆ پشت به‌ستن به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌.
 ئه‌م قوناغه‌ پشت به‌چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌به‌ستێت له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی و پێدانی داهاتی دارایی به‌حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری گه‌شه‌بكات.
پێگیربوونی حكومه‌ت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه واژۆكردنی ‌گرێبه‌ست بۆیان ده‌رچووه‌ وله‌ته‌واوی بواره‌كانی ئه‌منی و كارگێری و یاسایی وهه‌موو پێداویستییه‌ك بۆیان دابین ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ له‌سه‌روبه‌ندی واژۆكردنی گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانین له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ندێ له‌پرۆژه‌ی گرنگ له‌بواری خزمه‌تگوزاری و نیشته‌حێ و گه‌شه‌سه‌ندن و كه‌رتی پیشه‌سازی.
تیمه‌كانی ته‌كنیكی و كارگێری و یاسایی به‌شه‌و رۆژ كار ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژانه‌ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، چونكه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌بنه‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و به‌ده‌ستهاتنی چاكسازی ئابووری.