زایەڵە - تۆڕی كاره‌بای گوندی قوله‌به‌رز نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

کەرەبای گەرمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی ڕێژه‌ی (٨%)داهاتی كاره‌با به‌بڕی (٦٦,٠٠٠,٠٠٠)شه‌ست وشه‌ش ملیۆن دینار وله‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لاره‌وه‌ تۆڕی كاره‌بای گوندی قوله‌ به‌رز له‌ سنوری ناحیه‌ی پێباز نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ كه‌پێشتر به‌هۆی فراوان بوونی گونده‌كه‌و كۆنی تۆڕی كاره‌بای گونده‌كه‌ زۆر جار كێشه‌وگیروگرفت بۆ كاره‌بای گونده‌كه‌ دروست ده‌بوو به‌ته‌واو بوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وكێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن.

کامەران کەریم