زایەڵە - محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا ئاشکرای کرد؛ له‌م دانیشتنه‌دا ره‌وشی ئه‌منی له عێراق و پلانه‌دانراوه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه جۆرا وجۆره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناو كارنه‌مه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران.
هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و چاره‌سه‌ركردنی ته‌گه‌ره‌كانی به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردنی له‌ته‌واوكردنی.
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی دیالۆگی تایبه‌ت به‌رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتووێكران.
دانیشتنه‌كه چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌وشی ئابووری و باریبژێوی هاووڵاتیان خسته به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه وگرنگترینیان دابینكردنی كه‌ل وپه‌لی خۆراك له‌بازاره‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ڕكمانیه‌كانی رووبه‌روویی ره‌وشی كشتوكاڵی وژینگه ده‌بنه‌وه له‌ئه‌نجامی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه و پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.